بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی سڤیل لە باشووری لوبنان و کەرتی غەززەی بە توندی ئیدانە کرد.
ناوبراو ئەو هێرشانە کە لە درێژەی سووکایەتی بە مزگەوتی ئەقسا و هیرشی نامرۆڤانە بۆ سەر نوێژخوێنە فەلەستینییەکان، پێشێل کرانی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لوبنان و هەروەها پێشێل کرانی ئاشكرای مافی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ وەسف کرد و داوای کاردانەوەی کاریگەر و بەرگریکەری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بەرپرسە نێودەوڵەتییەکان هەمبەر هەولە دەستدرێژیکارانەکانی ئیسرائیلی کرد.
Your Comment